بینراوە:
(1.4K)
ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 3/12 لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە سێیەمین خولی پێشانگای دروستكراوەكانی عیراق دەكرێتەوەو ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، پێشانگاكە رۆژانە لە كاتژمێر10:00ـی بەیانی بۆ 6:00ـی ئێوارە كراوە دەبێت و دەرفەتێكی زێڕینە بۆ خاوەنكاران تاوەكو بران و كاڵاكانیان بناسێنن، هەروەها هەلێكی باشە بۆ هاووڵاتیان تا راستەوخۆ كاڵا بكڕن.











Leave a Reply