سیستمی ئەلیكترۆنیی پسوڵەی خۆراك بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە ڕاگیرا

بینراوە: (1.4K)

بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەنەوە كە سیستمی ئەلیكترۆنیی پسوڵەی خۆراك ڕاگیراوە. لەبارەی هۆكاری ڕاگیرانەكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە رونیكردۆتەوە، بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەكی تەكنیكی لە سیستەمی پسوولەی خۆراكدا و ڕاگرتنەكەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوەیە. ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەكو گرفتەكە بەتەواوەتی چارەسەر دەكرێت هیچ مامەڵەیەك ئەنجام نادرێت، بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی دەیانویست لەم ڕۆژانەدا بلۆكی سەر ئەندامانی خێزانەكانیان هەڵبگرن، چاوەڕێ بن تا كاتی كاراكردنەوەی سیستمەكە. ئەمە لە كاتێكدایە كە لە 10ی ئەم مانگەوە تا 20ی مانگ وەك دوامۆڵەت بۆ هاووڵاتییان دانربوو كە لە سیستمەكەیا خۆیان تۆماربەكن بێبەرامبەر و لەدوای ئەو وادەیە تۆماركردن دەبێت بە پارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 2,015 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.