سۆران عومەر: ئەركی زانایانی ئاینی و لایەنەكانە دژی كافركردنی كورد بوەستنەوە

بینراوە: (1.4K)

سۆران عومەر ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، ئەوەی سوپای سوریای عەرەبی بەرامبەر رۆژئاوا ئەنجامی دەدات، لەڕوی نێودەوڵەتیەوە رادەستبونە بە ئیسرائیل و ئەمریكاو توركیا، لەئەنجامدا كۆتاییهێنانە بەئەزمونی رۆژئاوا بۆ ئەمەش لەناوخۆ ناویان لێناوە شەڕی كافر، وەزارەتی ئەوقافی سوریاش فەتوای لەسەر دەركردوە. سۆران عومەر راشیگەیاندوە، ئەركی زانایانی ئاینی و لایەنە ئیسلامیەكانە دژ بەم كافركردنەی كورد بوەستنەوە، هێزەكانی سوپای سوریای عەرەبی لێوان لێون لەداعش بەوەكالەت و بۆ تۆڵە لەكورد ئەم شەڕە ئەكەن، ئەوەی لەگەڵ میللـەتی خۆی نەبێ، بون و دین و شكۆشی پارێزراو نابێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,728 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.