سوپای پاسداران: دەستوەردانەكانی ئەمریكا لەهورمز دەبێتە پەرەسەندنێكی گەورەتر

بینراوە: (11)

ئاژانسی هەواڵیی ئێران راگەیانراوێكی سوپای پاسدارانی بڵاوكردوەتەوەو تیایدا هۆشداریداوە كە بەردەوامبونی دەستوەردانەكانی ئەمریكا لە گەروی هورمز، دەبێتە مایەی پەرەسەندنێكی گەورەتر كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی نەوت و غاز لە جیهاندا دەبێت. ئاماژەی بەوەشكردوە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران چەندین بنكەو ژێرخانی سەربازیی ئەمریكایان لە بەحرەین و چەندین راداری دورمەودایان لە عومان بە ئاڕاستەكردنی موشەك و درۆن كردوەتە ئامانج. ئەوەش خراوەتەڕو ‌تاكە رێگا بۆ كردنەوەی گەروی هورمز بەڕووی كەشتییەكاندا راگرتنی دەستوەردانەكانی ئەمریكایە لە گەرووەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,034 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.