سوپای ئیسرائیل چوە ناو گوندی مەشیرفەی سوریاوە

بینراوە: (388)

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی فەرمی سوریا، هێزێكی سوپای ئیسرائیل چوەتە ناو گوندی مەشیرفە سەر بە پارێزگای قونەتیرەو لەگەڵ چونە ناو گوندەكەشەوە گەنجێكیان دەستگیركردوە. پێشتریش سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی هاوشێوەی بۆ كۆنترۆڵكردنی گوندەكانی سوریا ئەنجامداوەو لەدوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیشەوە چەندین شوێنی تری لەناو خاكی سوریا كۆنترۆڵكردوە، هەروەها ئیبراهیم عەلبی نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەیبەوەكردوە، شاندێكی نەتەوە یەكگرتوەكان بەئامانجی بە بەڵگەكردنی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل سەردانی پارێزگای قونەتیرەی كردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 3,884 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.