سودانی بۆ گۆتێرێش: وەرزێكی نوێی هەماهەنگی لەنێوان عیراق و UN دەستپێدەكات

بینراوە: (820)

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەشاری بەغدا كۆبونەوە، لەپاش كۆبونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا سودانی رایگەیاند، شانازی بە هەڵوێستەكانی گۆتێرێش و هەماهەنگییەكانی و پەرۆشی بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەستكەوت دەكەن لەچەندین دۆسیەو پتەوكردنی پەیوەندی نێوان عیراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا. وتیشی: كۆتاییهاتنی ئەركەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان (یۆنامی) لەعیراق واتای ئەوە نییە كە كۆتایی بەهاوبەشی لەنێوان عیراق و نەتەوە یەكگرتوەكاندا هاتبێت، بەڵكو سەرەتای وەرزێكی نوێی هەماهەنگی نێوانیانە بەتایبەت لەبوارەكانی بوژاندنەوەو گەشەپێدانی ئابوریی گشتگیرو پێشكەشكردنی راوێژكارییدا. لەكۆتاییدا سودانی وتیشی: لە تەنیشت سیمبولی سەربازی ون لەشاری بەغداد لە ساڵانی داهاتودا پەیكەرێكی یادگاریی وەك رێزێك بۆ رۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق دروستدەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 3,215 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.