سبەینێ لە پاشنیوەڕۆوە دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت

بینراوە: (1.4K)

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان خشتەی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 30/11 دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و رۆژی سێشەممە 2/12 كۆتایی بەدابەشكردنی موچە دێت. وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دەكەوێتە رۆژی یەكشەممە لەكاتی دوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەكە بۆ سەرجەم بانكەكان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، داوا لەسەرجەم موچەخۆران دەكەن لەدوای كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەكانیان بەپێی خشتەی راگەیەنراو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 2,292 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.