سبەینێ لە رانیەی دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات

بینراوە: (1.1K)

قائیمقامیەتی رانییە لە راگەیەندراوێكدا، هاوڵاتییانی سنورەكە ئاگاداردەكاتەوە، سەبەینێ دەستبەدابەشكردنی نەوت دەكەن و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت، پێویستیشە هاووڵاتیان سەردانی بریكارەكانی خۆیان بكەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە كارتی وەرگرتنی نەوت. هۆشداریشیانداوە لەوەی بۆ وەرگرتنی نەوتەكە دەبێت كارتی نەوتیان پێبێت و لە ئەگەری بەسەرچونی كارتەكەشدا، سەردانی دارایی رانیە بكەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارتەكانیان بۆ كارا بكرێتەوە. لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، پرۆسەی دابەشكردنەكە لە گەرەكی رۆژستیوە دەست پێدەكات و 40 تەنەكەر نەوت ئامادەیە بۆ دابەشكردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,370 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.