وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت كە تەواوی پابەندییەكانی خۆی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێكردوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتەكەیان لە چوارچێوەی راسپاردەو بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تەواوی پابەندییەكانی خۆی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێكردوەو واژۆی بەسەرجەم كۆمپانیاكانی ناوخۆو بیانی كردوە جگە لە یەك كۆمپانیای بیانی كە تائێستا ئەو رێككەوتنەی واژۆ نەكردوە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر رێكەوتنە سێ قۆڵییەكەی نێوان وەزارەتیان و كۆمپانیاكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نابێت. سامانە سروشتییەكان رونیشیكردوەتەوە، وەڵامی رەزامەندییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكان لە 23ی ئەم مانگە بە نوسراوی فەرمی نێردراوەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە وەڵامیان بداتەوە تاوەكو بە زوترینكات كۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بكات و بڕگەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات.
سامانە سروشتییەكان: پابەندین بە هەناردەكردنەوەی نەوت

بینراوە:
(1.6K)












Leave a Reply