زیاتر لە 100 نەخۆشی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخی ئێسك رەوانەی دەرەوەی وڵات كراون

بینراوە: (1.4K)

بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان كۆی گشتی ئەو هاووڵاتی و نەخۆشانەی لەسەنتەری تالاسیمیا لەهەولێر چارەسەر وەردەگرن 11 هەزار چارەخوازن، لەم ژمارەیەش 10 هەزاریان سەردانكەری بەردەوامن و هەزار چارەخوازیش سەردانكەری دەرەوەن، هاوكات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی رۆژانە سەردان دەكەن و خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكرێت لەنێوان 65 بۆ 75 نەخۆشن. هەر بەگوێرەی ئامارەكە، لەچوارچێوەی هەوڵە مرۆیی و تەندروستییەكاندا لەسەرانسەری هەرێم 140 نەخۆشی تالاسیمیا لە توێژی منداڵ و گەنج رەوانەی دەرەوەی وڵات كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسك لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.