زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عێراق بەدەستهێنا

بینراوە: (1.2K)

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك، زانكۆكەیان توانیویەتی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عێراق بەدەستبهێنێتەوە و بەمەش ئەو بەڵێنەیان بردووەتەسەر كە ساڵی ڕابردوو دابوویان. لە كۆنفرانسەكەدا باس لەوەشكرا، ساڵی ڕابردوو ڕایانگەیاند كە زانكۆی سلێمانی بۆ یەكەمجار لە مێژوودا لەسەر ئاستی عێراق بووەتە یەكەم و بەڵێنیاندا لەو ئاستەدا بمێنینەوە و ئەو بەڵێنەشیان جێبەجێ كردووە. سەرۆكایەتی زانكۆ ئاشكراشیكرد، ڕانكینگ پرۆژەیەكی گرنگە و زانكۆكانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵام هەندێك ڕیزبەندیی نێودەوڵەتی وەك “تایمز هایەر ئێجوكەیشن”، “كیو ئێس” و “شانگهای” هەن كە بەهۆی پێوەرە قورس و ئاڵۆزەكانیانەوە، بەشداریكردن تێیاندا ئاسان نییە. هۆكاری سەركەوتنی زانكۆی سلێمانی لە چوونە ناو ئەم ڕیزبەندییە گرنگانە، بۆ دامەزراندنی “بەڕێوەبەرایەتیی ڕانكینگ” دەگەڕێتەوە، كە وەك یەكەم بەڕێوەبەرایەتیی لەو شێوەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 77 Today: 2,778 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.