رێكخراوێكی ژینگەیی هۆشداری لەناوچونی دارستانەكان دەدات

بینراوە: (1.6K)

مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆشداریی لەبارەی تێكچونی ژینگەو لەناوچونی دارستانەكانی هەرێمی كوردستانداو داوایكرد، حكومەت پێش هاتنی وەرزی سەرما سوتەمەنی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكات. مەعروف مەجید راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی سوتەمەنی دوادەكەوێت وایكردوە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە، بەپێی راپۆرتەكانی پۆلیسی دارستان لەم ماوەیەی دواییدا هاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكان دەستیان بە بڕینەوەی درەختەكان كردوە بۆ خۆگەرمكردنەوە، چونكە سەرما لەو ناوچانە زوتر دەستپێدەكات. سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە وتیشی، تەنها لەنێوان ساڵانی 2010 تا 2022 نزیكەی 1 ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێمی كوردستان لەناوچون یان روبەڕوی مەترسی لەناوچون بونەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.