رێكخراوی هرانا: دەسەڵاتدارانی ئێران 150 خۆپیشاندەری ژنیان دەستگیركردوە

بینراوە: (1.2K)

رێكخراوی مافی مرۆڤی (هرانا) سەبارەت بە زیندانیكردنی ژنانی خۆپیشاندەر لەخۆپیشاندانەكانی ئێران بڵاویكردەوە، زیاتر لە 150 ژن لە دەستبەسەركراوانی خۆپیشاندانەكانی گەلانی ئێران بۆ بەشی زیندانی سیاسیی گواستراونەتەوە كە زۆرینەیان خوێندكارن و بەشێكیشان لە خوار تەمەنی 18 ساڵیەوەن. هرانا راشیگەیاندوە، ژمارەیەكی زۆر لە ژنە دەستبەسەركراوەكان خراونەتە ژورێكەوەو ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە پەیوەندییەكانی زیندانەكە پچڕاوەو لەچاوپێكەوتنی خێزانەكانیان بێبەشكراون، سەرەڕای ئەوەش كەمی خۆراك وایكردوە یەك قاپ خواردن لەنێوان چوار كەسدا دابەش بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,564 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.