بینراوە:
(422)
رۆژی چوارشەممە 11/2 بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوینەهەواری پیرمام كۆدەبنەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی یەكلاییكردنەوەی كاندیدێكی هاوبەشی كوردە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق. پێشتریش سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی پارتی كۆبونەوەی كردوەو تاوتوێی پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراقیان كردوە.












Leave a Reply