دەوڵەت باخچەلی: هەر گورگە بۆرەکەم

بینراوە: (905)

دەوڵەت باخچەلى،سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، ئەگەر بە دانایى قسە نەکەین دەکەوینەوە هەڵەوە.

سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) گوتی ” ئێمە بەکارهێنانى عەقڵمان کردووەتە بنەما و نابێت وەڵامى قسەى بە تاڵ بدەینەوە”.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانی باخچەلى ڕایگەیاند، ڕێژەى تاوان لە تورکیا زیادیکردووە، ئەوان لە ئایندەى منداڵان دەڕوانن و بەرەو ئایندەیەکى گەش هەنگاو دەنێن.

سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) گوتیشی ” بە عەقڵ و دادپەروەرى دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر دەبێت نەک بە توندوتیژیى.

دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا باخچەلی جەختیکردەوە، پرۆسەى “تورکیاى بێتیرۆر” برایەتیمان بەهێز دەکات و قۆناغ بە قۆناغ بەرەو ئامانجەکە دەڕۆن.

دەوڵەت باخچەلی لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی ” گوێ بە قسە توندوتیژەکان نادەین ،وەڵامى کەس نادەینەوە و پرۆسەى ئاشتى تێکنادەین، پشت دەکەینە ئەو قسانەى بەتاڵن و هەموو برا کوردەکانمان لە ئامێز دەگرین”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 3,622 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.