دەمیرتاش: بە سەربەرزیی هاتمە زیندان و بە شکۆوە دەردەچم یان دەمێنمەوە

بینراوە: (1.2K)

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و سەرکردەی دیاری کورد، لە زیندانی ئەدیرنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندوە: قسەی کەسانێک لەبارەی ئازادکردنیی زۆر ئازاری دەدەن کە بیروباوەڕی خۆیان بەسەر ئەودا دەسەپێنن و لێکدانەوەی بۆ دەکەن. دەمیرتاش وتویەتی: “ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە قسەو بیروڕا دەخەنە سەر ناوی من بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو قسەناش بدەم کە بە ناوی منەوە دەیکەن و بڵاوی دەکەنەوە”. هاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە هەمووان بزانن و دڵنیابن، ئەو بەڕێز و بە سەربەرزییەوە چووەتە زیندان، ڕێز و شکۆی خۆی نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە، بەشکۆوە لە زیندان دەردەچێت یان تا دواڕۆژی ژیانی هەر لە زیندان دەمێنێتەوە. سەرکردە کوردەکە لە بەشێکی قسەکانیدا وتویەتی، 9 ساڵ لە زیندان ناخۆشیی زۆری بینیوە، بەڵام “دورکەوتنەوە لەخەباتی ئازادیی، دیموکراسیی و ئاشتیی گەل، لە بەرامبەر هەموو ناخۆشییەکاندا هێزی بەرگریی و ئیرادەیەکی پۆڵایینی پێدەبەخشێت”…

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 450 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.