دەمپارتی: پێویستە پشتیوانی لە كشانەوەی پەكەكە لەناو خاكی توركیا بكرێت

بینراوە: (1.3K)

ئەنجومەنی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە كۆبونەوەیەكدا پشتیوانی خۆی بۆ كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لەناو خاكی توركیا دوپاتكردەوەو رایگەیاند، دەبێت بە دڵسۆزییەوە پشتگیری لەم هەنگاوە بكرێت، ئەم پێشكەوتنە بۆ دیموكراسی و پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك وەك خاڵێكی گرنگ لێكبدرێتەوە، دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر. دەمپارتی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكراشیكردوە كە لە كۆبونەوەكەیاندا جەختیانكردوەتەوە ئاشتی تەنها بە بێدەنگكردنی چەك نابێت، بەڵكو بە داننان بە هاوڵاتیبونی دیموكراسی و مافە دیموكراتیكییە هەمیشەییەكان دەبێت، ئەوەی لە داهاتودا بكەوێتە سەرشانیان جێبەجێ دەكەن بۆئەوەی رێگری لە پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك نەگیرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 285 Today: 1,553 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.