بینراوە:
(2)
مستەفا عانی وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاندوە: وەك وەزارەتی بازرگانی بەشێكن لە وردەكارییەكانی سیستمی ئەسیكۆداو گفتوگۆكان لەسەر ئاستی لایەنە پسپۆڕەكانی نێوان بەغداو هەولێر بەردەوامن و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا كارەكان زیاتر بەرەوپێش بچن. وەزیری بازرگانی عیراق بە روداوی وتوە: سیستمكە رێگری دەكات لە یاریكردن بە نرخ و بڕی كاڵاكان وێنەیەكی رونیان دەداتێ لەسەر قەبارەی هاوردەو باج و گومرگ. سەبارەت جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە دەروازەكانی دیكەی عیراق مستەفا عانی ئاماژەی بەوە كردوە: دەروازەی ئیبراهیم خەلیل شادەمارێكی سەرەكییە لە بازرگانیی عیراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ رەنگدانەوەو كاریگەرییەكانی جێبەجێكردنی سیستمەكە كاریگەریی هەبوە لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەو دەروازەیە بەتایبەتی لەگەڵ توركیادا.












Leave a Reply