دۆناڵد ترەمپ: دەمانەوێت شەڕی حەلەب کۆتایی بێت

بینراوە: (1.5K)

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دۆخی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، دەمانەوێت ئاشتی لە حەلەب ببینین و شەڕ کۆتایی بێت، پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کورد و حکومەتی سوریا هەیە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبەشێکى دیکەى كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیەکەیدا وتى: لە ڤەنزوێلا شەقامێكیان بەناوی ترەمپەوە ناوناوە، بۆیە دەمەوێت لە ئێرانیش ئەمە ببینین.

سەبارەت بە ئێرانیش وتى- ئەمە دوو جارە بە سەركردەكانی ئێران دەڵێم، دەست بە تەقە نەكەن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، ئەگەر ئێوە دەستپێبكەن، ئێمەش دەست بەتەقە دەكەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 2,636 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.