دژەتیرۆری عیراق دەستیگرت بەسەر دوو حەشارگەی چەكدارانی داعشدا

بینراوە: (13)

دەزگای دژەتیرۆری عیراق، سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند ئۆپراسیۆنێك لە زنجیرە چیای حەمرین و دیالە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە. لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا لەسەر هەواڵگری ور و چاودێریی مەیدانیی ، دەستیانگرتوە بەسەر دوو حەشارگەی چەكدا لە چیای حەمرین لەنێوان پارێزگاكانی سەڵاحەدین و كەركوك. راشیگەیاندوە، هەروەها هێزەكانیان لە مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە حەشارگەیەكی سەر بە چەكدارانی داعشی پشكنیوە كە ژمارەیەك كەرەستەی تەقەمەنی و چەكی تێدابوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 279 Today: 1,473 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.