دوو كەشتی لە گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە تەقەیان لێكرا

بینراوە: (1)

ئاژانسە جیهانییەكان رایانگەیاندوە، دو كەشتی لە گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە تەقەیان لێكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران درێژكردۆتەوە بۆ دانوستانەكانی ئاشتی و وتوشیەتی بۆ ئێستا گەمارۆی ئەمریكا لە گەروی هورمز وەك خۆی دەمێنێتەوە. بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست راگەیاندنەكان كەوتون باس لەوەشكراوە، لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی كۆنتەینەر لە نزیكی گەروی هورمز و دوای روداوەكەش كەشتییەكە وەستاوەو هەموو ئەندامانی تیمەكەی سەلامەتن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 886 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.