دوو بارەگای حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و بۆردوومان كران

بینراوە: (325)

دەستەی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر دوو شوێنی هێزەكانی حەشدی شەعبی. حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 2:38 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بارەگای هەواڵگری لیوای 25، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە كەرتی حەزەر، كرایە ئامانج. ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەم هێرشە لە كاتژمێر 3:00 چوار هێرشی ئاسمانی دیكە كرایە سەر فەوجی 4ـی سەر بە لیوای 52، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی دیجلە، لە فڕۆكەخانەی حلیوە لە قەزای خورماتو،.دەستەی حەشدی شەعبی راشیگەیاند، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 2,350 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.