دوجاریك: بۆردومانەكان دەرهاویشتەی ژینگەیی وێرانكەریان بۆ ناوچەكە دەبێت

بینراوە: (15)

ستیفان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەردەوامن لە لێدانی زەنگی مەترسی سەبارەت بە كاریگەرییە مرۆییەكانی پەرەسەندنی توندوتیژی لە بەشێك لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بوەتە هۆی زیادبونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و زیانگەیشتن بە ژێرخانی شارستانی و ئاوارەبونی دانیشتوان. دوجاریك راشیگەیاند، نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لەبەرامبەر ئەو راپۆرتانەی باس لە هێرشكردن و بۆردومانی سەر دامەزراوە نەوتییەكان دەكەن، چونكە ئەم بۆردومانانە دەرهاویشتەی ژینگەیی وێرانكەریان بۆ سەرانسەری ناوچەكە دەبێت و كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئاوی خواردنەوە، پاكی هەوا و تەنانەت سەرچاوەكانی خۆراك دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.