داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت پسوڵەی خۆراكی ئەلكترۆنی پڕبكەنەوە

بینراوە: (1.6K)

هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێتەوە لە پڕكردنەوەی پسوڵەی خۆراكی ئەلكترۆنی بێ بەرامبەر. وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویكردوەتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی كە تاوەكو ئێستا پسوڵەی خۆراكی ئەلكترۆنیان پڕنەكردوەتەوە دەتوانن تا رۆژی 20-11 بێ بەرامبەر خۆیان تۆمار بكەن، چونكە دوای 20ی مانگ خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر نامێنێت. پێشتر نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی راگەیاندبو كە دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق رەزامەندی دەربڕدراوە لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی خۆتۆماركردن و نوێكردنەوەی پسوڵەی خۆراك بەشێوازی ئەلكترۆنی تا 25-8-2025 بەبێ بەرامبەرو دوای ئەو وادەیە رێكاری تر دەگیرێتەبەر بۆ قۆناغی دوەم.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 130 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.