دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەم بکوژانە دەرکرد

بینراوە: (1.3K)

دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی شەهید ڕزگار ئەحمەد حەسەن دەركرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دادگای تاوانەکانی ٣ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی شەهید ڕزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەركرد.

شەوی ٢١ی ١ی ٢٠٢٤، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەرچوون بەمەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێك بەناوی (ر،ح، ق) كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو. دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەكی قورس تاوانباری ناوبراو دەستگیركراو لەلایەن تاوانبارێكی تر بەناوی (ژ، س، ح) تەقە لەمەفرەزەكەی پۆلیس كراو بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندی پۆلیس (رزگار ئەحمەد حەسەن )و برینداربوونی ئەفسەرێكی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان.

دواتر تاوانبار ( ژ، س، ح) هەڵات و دوای ماوەیەكی كەم توانرا دەستگیربكرێت.

هاوکات، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح و ر،ح، ق ) دەركرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 450 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.