بینراوە:
(1.0K)
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق بڕیاریدا داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ هەمو فڕۆكە هاتو و رۆیشتو و ترانزێتەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێری دیكە درێژبكاتەوە. دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیارەكەیان تا سەعات 12ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4/3 وەك رێكارێكی كاتی و خۆپارێزی بەردەوام دەبێت، بڕیارەكەشیان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنیەو لە ژێر رۆشنایی پێشهاتەكان و گرژییەكانی ناوچەكەیە.












Leave a Reply