كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما نزم تر دەبنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە22-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، هاوكات بەهۆی بەرزی كەمێك خیێرایی با ئەگەری توز و خۆڵێكی سووك هەیە. دەشڵێت: خێرایی با 10– 25 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا هەندێ كاتیش چالاك دەبێت بۆ سەروی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. باس لەوەشكراوە، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ڕێژەی دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە23-9، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم هەولێر: 31 پلەی سیلیزی سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی دهۆك: 29 پلەی سیلیزی ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی ئاكرێ: 29 پلەی سیلیزی كەركوك: 32 پلەی سیلیزی زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی سۆران: 30 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
خێرایی با بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە

بینراوە:
(897)












Leave a Reply