حوكمەتی عێراق 500ملیار دیناری بۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران تەرخانكرد

بینراوە: (1.3K)

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی 500 ملیار دینار بۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران و كەرتی كشتوكاڵ تەرخان بكات. ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانكردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران لە سەرجەم پارێزگاكاندا و ڕوونیشیكردەوە كە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پشتیوانیكردنی جووتیاران و بەهێزكردنی كەرتی كشتوكاڵدایە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارە لەگەڵ ئاراستەكانی حكومەتدا یەك دەگرێتەوە، كە ئامانجیان بەهێزكردنی جووتیاران و دابینكردنی پێداویستییەكانی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵە، بە شێوەیەك كە ڕۆڵی هەبێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك و پشتیوانیكردنی ئابووریی نیشتمانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.