حكومەتی كاتی سوریا خێزانەكانی ناو كەمپی هۆل دەگوازێتەوە

بینراوە: (960)

پاشئەوەی مانگی رابردو كەمپی هۆل لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە رادەستی حكومەتی كاتی سوریا كرایەوە، 77 خێزان لە كەمپەكەوە بۆ كەمپێكی دیكەی باكوری پارێزگای حەلەب گواستراونەتەوە، ئەوەش دوایئەوەی دەركەوتوە كەمپەكە لەڕوی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە مەدەنییەكان و شوێنی جوگرافییەوە بۆ نیشتەجێبون گونجاو نییە. سەرچاوەكانی حكومەتی سوریا باسیان لەوە كردوە، گواستنەوەی ئەو خێزانانەی نیشتەجێی كەمپەكەن بەردەوام دەبێت، ئەوانەشی تا ئێستا گەیەنراوەنەتە كەمپە نوێیەكە زۆرینەیان ژن منداڵن و زۆربەشیان هاوڵاتی سورین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 733 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.