حكومەتی عیراق و ئێكسۆن مۆبیل رێككەوتنێكیان واژۆكرد

بینراوە: (1.7K)

سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتنێك لەنێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل واژۆكراو لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرا كرا كە واژۆكردنی رێككەوتننامەكە سەرەتاییە لەنێوان هەردولادا. لە مەراسیەكەدا كە پیتەر لاردن و شاندی یاوەری بەئامادەبونی بەرپرسی كاروباری ئەمریكا لە عیراق ئامادەیبوە، سودانی رایگەیاندوە، رێككەوتنەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئاییندەی كەرتی نەوت لە عیراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكان لەگەڵ ئەمریكا، هەروەها دەرگاكان كراوەن بەڕوی سەرجەم كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكاندا بۆئەوەی بەشداری بكەن لە گەشەپێدانی كەرتی نەوت لەوڵاتدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 77 Today: 2,778 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.