حكومەتی ئوسترالیا ژمارەیە لە زیندانیانی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەكەی

بینراوە: (1.2K)

حكومەتی ئوسترالیا رایگەیاند، گروپێكی نوێ لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كە پێكهاتون لە 19 ژن و منداڵ و پەیوەندییان بە رێكخراوی داعشەوە هەبوە لە سوریاوە دەگەڕێننەوەو ئەوانەشی دەستیان لە تاواندا هەبوبێت روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە. دەسەڵاتدارانی ئوستراڵیا ئاشكرایانكردوە، سێ ژن لە گروپَكی پێشو كە بە تۆمەتی كۆیلایەتی و تاوانی تیرۆریستی تۆمەتبار كرابون و ئێستا لە زینداندان، بۆ ئەم گرووپە نوێیەش حكومەت جەختی كردوەتەوە هەركەسێك بەڵگەی لەسەر بێت بە توندی سزای یاسایی دەدرێت. بڕیارە 7 ژن و 12منداڵی ئوسترالی بگەنە شارەكانی سیدنی و مێلبۆرن، ئەم هەنگاوەش كەمتر لە سێ هەفتە دوای گەڕانەوەی گروپێكی دیكەی 13 كەسی دێت كە بە هەمانشێوە لە كەمپەكانی سوریاوە گەڕێنرابونەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 801 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.