جەمەدانی پێستی سەر لە سووتان دەپارێزێت و فێنکی دەکاتەوە

بینراوە: (3.8K)

ئێستا پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە و پێویستە رێگەکانی خۆپاراستن لە تیشکی خۆر جێبەجێبکرێن، چارەسەرکارێکی پێست لەبارەی لەسەرکردنی جەمەدانی و کەشیدە بۆ ئەو مەبەستە رایدەگەیێنێت: پێستی سەر لە سووتان دەپارێزێت و فێنکی دەکاتەوە.

رۆژان عەبدولکەریم، چارەسەرکاری پێست لە سلێمانی  راگەیاند، جەمەدانی پارێزەرێکی کاریگەرە بۆ پێستی سەر و تەنانەت بۆ مووەکانیش، کە سەلکی مووەکان دەپارێزێت لە تیشکی زیانبەخشی خۆر و دەشێت سپیبوونیان دوابخات.

بەڵام رۆژان عەبدولکەریم هۆشداری دەدات و دەڵێت: ”زۆرلەسەرکردنی جەمەدانی و مانەوەی بۆ چەندان کاژێر پەسند نەکراوە و باشترە چەند کاژێر جارێک لاببرێت”.

ئەو دەشڵێت: جەمەدانی دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، چونکە سەلکی مووەکان لە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزێت.

ئەوەشی باسکرد، جەمەدانی بۆ پێستی دەموچاو سوودی نابێت ئەگەر سێبەری لەسەر دروست نەکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 232 Today: 1,124 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.