تەندروستی فەڵەستین: تەرمی 30 فەڵەستینی دیكەمان لەئیسرائیل وەرگرتەوە

بینراوە: (1.2K)

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، تەرمی 30 فەڵەستینی دیكەیان لەئیسرائیل وەرگرتوەتەوە كە بەشێكیان شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەسەر جەستەیانەوە دیارە. وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی ئاگربەست و لە رێگای لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سورەوە تەرمەكانیان وەرگرتوەتەوە لەدوای رێككەوتنی ئاگربەستەكەشەوە تائێستا 120 تەرمی فەڵەستینیان لە ئیسرائیل وەرگرتوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 2,931 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.