تۆڕێکی خۆبەخش هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لە قۆپییەکانی قەرەداغ رادەگەینێت

بینراوە: (992)

هاوڵاتی

تۆڕی زاگرۆسانە هەڵمەتێکی چاندنی بەڕووی راگەیاند و داوا لە هاووڵاتییان دەکات رۆژی هەینی بەشداربن.
تۆڕەکە بانگەوازێکی کردووە بە دروشمی “هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە، ژیانەوەی سروشتی نیشتمانە” و دەڵێت، لە ساڵی حەوتەمی زاگرۆسانە یەکەم چالاکی زاگرۆسانەی باشووری کوردستان 2025 لە قۆپییەکان قەرەداخ بەڕێوەدەبات و هەموو کەس دەتوانێت بەشداربێت.

بەگوێرەی بانگەوازەکە، تۆڕەکە هەڵدەسێت بەڕێکخستن و بەڕێوەبردنى هەرەوەزیانەى زاگرۆسانە و دابینکردنى: (بەڕوو، ئامێرى هەڵکەندن، تورەکە، و پێداویستى دیکەى هەڵمەتەکە).

ئەمەش تەواوی زانیارییەکانە بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتەکە:
• لەڕۆژى هەینى2025/12/5

• کات و شوێنى کۆبوونەوەى بەشداربووانى سلێمانى – پارکى ئازادى – دەرگاى سەرەکى بەرامبەر عەقارى.
• کاتژمێر7:30 ى سەرلە بەیانى کۆدەبینەوە. لە کاتژمێر 8:00 بەڕێدەکەوین.

• هاتووچۆ بەپاس دەبێت – کرێى هاتووچۆ (5,000) دینارە.
پێداویستییەکانى بەشداربوو:

• جل و بەرگ و پێڵاوى وەرزشى + بارانگیر(مەتەرى) + کۆڵەپشت + ژەمە خواردنى سوک و ئاوى پێویست، جل و بەرگى زیادە. تکایە دووربن لە بەکارهێنانى کەرەستەى پلاستیکى.
تێبینى:
• لەڕێگا ناوەستین، پێویستە بەشداربووان نانى بەیانییان خواردبێت و کۆى پێداویستییەکانیان پێ بێت.

• ناونوسین تا ڕۆژى پێنج شەمەـ کاتژمێر 12:00ى نیوەڕۆ دەبێت.
• تکایە ئەگەر دڵنیانیت لە بەشداربوونت ئەوا ناو مەنوسە. چونکە بەپێى ژمارەى بەشداربووان پاس دەبین دەکەین.

• داغڵى گروپى وەتس ئەپى هەڵمەتى زاگرۆسانە ببن. بۆ ناونوسین و زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بەوەتس ئەپى: 07862948179

گروپى بەشداربووانى زاگرۆسانەى باشور2025
https://chat.whatsapp.com/HUzkoRBKqDgGdlVAGs7CYf

تۆڕى زاگرۆسانە – باشورى کوردستان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 2,542 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.