تۆڕی شەمس: لە كاتی ژماردنی دەنگەكاندا ژمارەیەك چاودێر دورخراونەتەوە

بینراوە: (1.6K)

هۆگر چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە 5 هەزارو 89 چاودێر لەسەرانسەری عیراق، چاودێریی پرۆسەكەیان كردوەو لەو چوارچێوەیەشدا 18 هەزارو 168 راپۆرتی جیاوازیان ئامادە كردوە. وتیشی: تۆڕی شەمس ژمارەیەك حاڵەتی نەخوازراو و پێشێلكاریی تۆمار كردوە لەوانە، 501 حاڵەتی ئەنجامدانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن لەبەردەم بنكەو وێستگەكانی دەنگدان، هەروەها 382 حاڵەتی بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ ناوەندەكانی دەنگدان و 359 حاڵەتی رێگە نەدان یان دورخستنەوەی چاودێران كە بەشێكی هەرە زۆری لە كاتی ژماردنی دەنگەكاندا بوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 1,674 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.