تۆم باراک: رێککەوتنی ئەمریکا و هەسەدە بەسەرچووە

بینراوە: (7)

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا: پێشتر بەهۆی لاوازی حکومەتەکەی ئەسەد، هەسەدە بەهێزترین هاوپەیمانی ئێمە بوو لەسەر زەوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی د.ا.ع،ش، بەڵام ئێستا باردۆخەکە گۆڕا و حکومەتی دیمەشق دەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەموو وڵاتدا هەبێت.

لە کۆتایی ساڵی 2025 حکومەتیی نوێی سوریا بەشداریی هاوپەیمانێتیی دژی د.ا.ع،ش.ی کردووە.

تۆم باراک هەموو شتێکی ئاشکرا کرد و بە فەرمی ئەمریکا دانی بەوەدا نا پشتی لە کورد کردووە.

تۆم باراک لە تۆڕی ئێکس دەڵێت:

باشترین هەل بۆ کوردەکان لەئێستادا ئەوەیە بچنە پاڵ حکومەتی سوریا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان.

ئامانجی سەرەکی هەبوونی هەسەدە دژی داعش بەسەرچووە چونکە ئێستا حکومەتی سوریا بەشدارە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەتوانێت ڕۆڵەکە وەرگرێت.

ئەمریکاهیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە هەبوونی هێزی دوورمەودا.

کاری لە پێشینەی ئەمریکا تێکشکانی پاشماوەی داعش و بەرەپێشبردنی یەکریزی نیشتمانییە بەبێ رەزامەندیدان لەسەر فیدرالیزم و جیابوونەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 1,454 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.