تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانى ئاسایی کردەوە

بینراوە: (1.4K)

ئێوارەى ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند بە فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی ئاسایی کردووەتەوە.

فڕۆکەخانە دەڵێت: ”بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان رێکبخەنەوە”.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/١٥ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد

لەم ڕوانگەیەوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا، گەشتە ئاسمانی یەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 3,763 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.