ترەمپ گروپی ئەنتیفای خستە لیستی تیرۆرەوە

بینراوە: (1.1K)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گروپێكی ئەمریكای بە مەترسیدار ناوزەدكردو خستیە لیستی تیرۆرەوە. سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گروپی چەپڕەوی (ئەنتیفا) كە نەخۆش و مەترسیدارن رێكخراوێكی تیرۆریستین كارەساتێكی مەترسیداری چەپی رادیكاڵن، داوای لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر دەكەن لەبارەی ئەوانەی پشتیوانی دارایی ئەنتیفا دەكەن. سەبارەت بەكوشتنی چالاكوانی كۆماریخواز چارلی كیرك ترەمپ رایگەیاند كە پێویستە 100% گروپە چەپڕەوە رادیكاڵەكانی وەك ئەنتیفا بخرێنە چوارچێوەی گروپی تیرۆری ناوخۆییەوە. گروپی ئەنتیفا گروپێكی سیاسی و جوڵانەوەیەكی سەر بە سەركردایەتی ناوەندیی نییە، بەڵكو بزوتنەوەیەكی چالاكوانییە لە زۆربەی زۆری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا دەردەكەون و بەشدارییەكی كاریگەر لەسەر رەوتی خۆپیشاندانەكان دادەنێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.