ترەمپ رەتیدەكاتەوە ملیۆنان دۆلاری دابێتە ئێران

بینراوە: (13)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردوە، لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ ئێران كراوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی. ترەمپ ێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، حكومەتی تاران رازی بوە هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئەو هەواڵەی دەڵێت ئەمریكا 300 ملیۆن دۆلاری بە ئێران داوە هەواڵێكی هەڵبەستراو و ناڕاستی دیموكراتەكانە. پێشتر میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردبوەوە كە لەبەرامبەر واژۆكردنی رێككەوتنی نێوانیان ئەمریكا بە سەدان ملیۆن دۆلار وەك قەرەبو دەداتە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەركەوتوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 297 Today: 1,629 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.