ترەمپ: ئێران بە دروستی هەڵسوكەوت نەكات بۆردومان دەستپێدەكەینەوە

بینراوە: (1.4K)

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی گروپی 7 رایگەیاند: یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران هێشتا رێككەوتنێكی كۆتایی نییە و ئەگەر ناڕازی بێت لە جێبەجێكردنی ئەوا دەتوانێت هێرشە سەربازییەكان دیسان دەستپێبكاتەوە. سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانیشی وتوە، ئەمە تەنها یاداشتێكی لێكتێگەیشتنەو ئەگەر پێم خۆش نەبێت دوبارە دەگەڕێینەوە بۆ هێرشكردن و هاویشتنی بۆمب بەسەریاندا، یان ئەگەر ئێران بە شێوەیەكی دروست هەڵسوكەوت نەكات ئەوا دوبارە دەگەڕێینەوە و بۆردمانیان دەكەین. ئاماژەی بەوەشكرد، لێكتێگەیشتنەكە هیچ بڕیارێكی خێراو راستەوخۆی تێدا نییە بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوریەكان لەسەر ئێران، بەڵام لە داهاتودا زیاتر لەسەر ئەم بابەتە قسە دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 3,025 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.