دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆنی قسەکانی بەرامبەر ئیدارەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، توندترکردەوە و تۆمەتباری کرد بە “سەرکردایەتیکردنی پیلانگێڕییەک” بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016، و داوای کرد ئەو کەسانە دادگایی بکرێن.
ئاوێنە: دۆناڵد ترامپ، لە کاتی پێشوازیکردن لە فێردیناند مارکۆسی، سەرۆکی فلیپین لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، “جا ئەوە ڕاست بێت یان هەڵە، کاتی ئەوە هاتوە کەسانێک دادگایی بکرێن،” ئەوەش ئاماژەیەک بو بۆ ئەوەی کە بە “هەوڵی کودەتا” ناوی برد کە لەلایەن ئۆباماوە سەرکردایەتی کراوە، بە بەشداریی هیلاری کلینتۆن، ڕکابەری پێشوتری ترەمپ.
ترامپ، ئۆبامای بە “سەرکردەی” هەوڵێکی دەستوەردانی هەواڵگریی بانگەشەبۆکراو لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 2016 وەسف کرد و وتی، کارەکانی “دەگاتە ئاستی ناپاکی،” و بانگەشەی ئەوەی کرد کە “بەڵگەی یەکلاکەرەوە” هەیە لەسەر تێوەگلانی ئیدارەی ئۆباما لە هەڵبەستنی چیرۆکی دەستوەردانی ڕوسیا.
لە یەکەم وەڵامی فەرمیدا، پاتریک ڕۆدنبوش، وتەبێژی باراک ئۆباما سەرۆكی پێشوتری ئەمریكاو تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و بە “بێمانا و لاواز” وەسفی کرد. وتیشی، “لەبەر ڕێزگرتن لە نوسینگەی سەرۆکایەتی، ئێمە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر قسەی پوچ و زانیاریی چەواشەکارانە لێدوان نادەین”.
ترەمپ: ئۆباما خیانەتكارە و دەبێت دادگایی بكرێت

بینراوە:
(5.3K)











Leave a Reply