تادێت ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ بەرزدەبێتەوە

بینراوە: (265)

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئاماری گیانلەدەستدانی لافاوەكەی نیپاڵ بۆ 626 كەس بەرزبوەتەوە، هەروەها ئۆپراسیۆن و گەڕانی تیمەكانی فریاگوزاری و خۆبەشان بەدوای قوربانیەكاندا بەردەوامە. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسەكە، ژمارەی بێسەروشوێنبوانی لافاوەكە لەنیپاڵ و چین بۆ زیاتر لە دوو هەزارو 400 كەس بەرزبوەتەوە، تیمەكان لەناو لافاوەكەدا تائێستا زیاتر لە 584 تەرمیان دۆزیوەتەوەو دەریانهێناون، داواش لە تیمەكان و دانیشتوانی ناوچەكە كراوە بەخێرایی بە دوای شوێنێكی سەلامەتدا بگەڕێن و هەر روداوێكی نەخوازراویش رویدا ئاگاداریان بكەنەوە. بەهۆی توانەوەی سەهۆڵ و دروستبونی لافاوێكی بەهێز لەناوچە سنورییەكانی نێوان نیپاڵ و هەرێمی تبتی چین تائێستا چەندین كەس گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە سەدان كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,382 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.