بەڵێنە کانی هەڵ بژاردن

بینراوە: (9.3K)

محمد کەریم ساڵح


زۆر نا مەنتیق و نا ئەخلاقیە کاتێک دو حیزبی بەناو دمیوکراس ساڵ لە دوای ساڵ وە بە تای بەت  لە لەکاتی هەڵبژاردنە کاندا بەڵێنی درۆ  دەدەن بۆ ڕاکێشانی هەستی خەڵکو گەو جاندنی میلەت کە دەنگیان پێ بدەنەوە
ئاخر ئێوەی دو حیزبی حوکمڕان چی کارێک تان کردوە بۆ بەر ژوەندی میلەت تاکو میلەت متمانە تان پێ بکات
ئێوەی حوکوم ڕان ڕێک کەوتون کە هەمیشە دوو بن و نەبنە سێ بۆ خزمەتی ئیران و  تورکیا و میلیشیاکانیان  هەمو داهاتی نەوتیتان خستۆتە بەردەستیان بۆ دروست کردنی میلیشیای چەکدار بۆ گیانی کورد و وە بۆ مەرامی گڵاوی خۆتان ئاخر میلیشا کانی سەر بە ئیران لە لیستی تیرۆرن ئیوە بە ئاشکراو بە نهێنی لەگەڵیان  وە خزمە تیان دەکەن 
ئیوە باسی دیموکراسی دەکەن   ئاخر مەنتیق نیە تۆ بەس لە سنوری سلێمانی سێ سەرکردەی ئۆپۆ زیسیۆن هەر یەکەیان بە تۆمەتێک بخەیتە زیندان کە بریتین لە
لاهور شێخ جەنگی وە ئارام قادر وە شاسوار عەبدول واحید
کام دیموکراسی ؟ کام ئازادی ڕا جیاوازی؟ کام ئارەزو مەندی فرە حیزبی ؟
ئینجا دێیت مەتدحی گەنجان دەکەیتو ها نیان دەدەیت
کام پڕۆژەت بۆ گەنج کردوە کە سود مەند بێت
جەنابی جانتا هەڵگر
(قوباد تاڵەبانی )
هەڵبژاردنی پێشو نەت دەگوت
بۆ هەلی کار ؟بۆ خزمەت؟ بۆ ئارامی ؟کام دروشمت بەدی هێنا ؟
کام هەلی کار ؟
گەنجان و خوێند کارانی دانەمەزراو ؟
کام خزمەت؟ گیرفان پڕ کردن لە ڕێگای قاچاخی خاڵە سنورییە کان ؟
کام ئارامی؟ دەبابە هێنانە ناو شاری سلێمانی  لە ٢٢ ئاب ٢٠٢٥ بۆ گیانی ئامۆزاکانی خۆت لە پێناو بەرژەوەندی ئیران 
چی کارێکی باش  تان کردوە ئیوەی پارتی و یەکێتی
فێرن بێ دەنگ دەبن لە کەسانێک یاخود حیزبێک
تا ئەو کاتەی دەبنە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتان و ڕوی راستی تان ئاشکرا دەکات ئەو کات هەمو کارێک دەکەن بەناوی یاسا شکێنی بۆ بێ دەنگ کردنیان یاخود لە ناو بردنیان
بێ گومان  ئەو یاسایانەی کە خۆتان داتان ڕشتوە  کە هەموی لە قازانجی خۆتان بێت
بۆیە خەڵکی کوردستان هەرگیز متمانە بەو جوت حیزبە
(پارتی و یەکێتی ) نەکەن  وە دەنگیان پێ نەدەن
چونکە دوڕوی یەک دروان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.