بەڕێوەبەری گشتی ئاو: پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر مانگی داهاتو تەواو دەبێت

بینراوە: (330)

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر بە چڕی بەردەوامن و تا كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ پڕۆژەكە بە تەواوی دەكەوێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە، جەختیشیكردەوە كە بەم پرۆژەیە كێشەی كەمئاوی لە چەندین گەڕەكی دەوروبەری هەولێر چارەسەر دەبێت. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاندوە، تائێستا 85٪ی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر تەواو بوە، لەكۆی 420 كیلۆمەتر درێژیی تۆڕەكە 360 كیلۆمەتری دانراوەو تەنها 60 كیلۆمەتری ماوە ببەسترێتەوە بەهێڵی سەرەكیی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 365 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.