بەڕێوەبەری سوتەمەنی: دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات و كوالیتی زۆر باشە

بینراوە: (916)

هەوڵ دەدرێت پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی بەسەر هەمو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت. ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێم دەستیكردوە بەدابینكردنی نەوتی سپی و هەوڵ دەدەن پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوت بەسەر هەمو هاوڵاتیاندا دابەش بكەن. راشیگەیاندوە، رۆژانە نەوتیان بەدەستدەگات و چاوەڕێ دەكەن رێنماییان بۆ بڕوات بۆئەوەی پێش كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتو دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت، بۆیە هاوشێوەی ساڵی رابردو لەناوچە شاخاوییەكان و دواتریش لەناوشارەوە دەستپێدەكەن، ئەگەر نەوتی پێویست بەردەستبێت لەگەڵ ناوچە شاخاوییەكان لەناوشاریش نەوت دابەش دەكەن، بۆیە حكومەتی هەرێم ك پاڵپشتی لە نرخ دەكات و بە نرخێكی گونجاو نەوتەكە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكەن. ئاری كاكەشین باسی لەوەشكردوە، هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێ دەدرێت نرخەكەشی زۆر گونجاوە، هەروەها نەوتی ئەمساڵ لە روی كوالیتیەوە زۆر باشەو ئەمەش كاریگەریی لەسەر هەرزانبونی نرخی نەوت لە بازاڕیش دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 293 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.