بەهۆی سەرماو سۆڵەوە ژیانی ئاوارەكانی غەزە لە مەترسیدایە

بینراوە: (1.5K)

مونیر بەریش بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە، رایگەیاندوە: لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما، سەرماو باران هەڕەشەیەكی راستەوخۆی بۆ سەر ئەو كەسانە دروست كردوە كە بێ ماڵوحاڵن و لە خێوەتەكاندا ژیان بەسەر دەبەن. ئاماژەشیكردوە، بەهۆی سەرماوسۆڵەوە ژیانی منداڵ و بەساڵاچوان لە خێوەتەكاندا لە غەزە لەمەترسیدایە، دابەزینی پلەكانی گەرما كاریگەرییان لەسەر جەستەی منداڵان، بەساڵاچوان و نەخۆشەكان دروستكردوە. وتیشی: شێ و ئاوی ناو خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەزە، دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی هەوكردنی سییەكان لەكاتێكدا نەخۆشەكان بەدەستنەبونی دەرمان و چاودێری تەندروستییەوە دەناڵێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 3,215 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.