بینراوە:
(1.6K)
ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، بەهۆی باران بارینەوە چەند فیدەرێكی لە دەرەوەی شار و ناو شار كێشەیان بۆدروست بووە و شۆرت تیێیاندا رویداوە. ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەیەك گەڕەك و خانو كارەبایان نییە و لە ئێستادا تیمی هۆبەكانی دابەشكردنی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانن. ئەوەش خراوەتەڕوو، ساڵانە لەگەڵ یەكەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە كێشە تەكنیكییە نادیارەكانی سەرتۆڕەكانی كارەبا دەردەكەوێت و بەزووچارەسەر دەكرێن.














Leave a Reply