بەمزوانە سیستمی ئەسیكۆدا لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

بینراوە: (201)

لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ تیمی شارەزایانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆی یەكخستنی رێكارەكان و بەهێزكردنی چاودێری گومرگی لەسەر ئاستی نیشتمانی و رێگریكردن لەسەرپێچییەكان. وەزیری دارایی راشیگەیاند، بڕیاریانداوە رسوماتی گومرگی پێشوەختە لەكاتی حەواڵەكردنی پارەدا وەربگیرێت ئەم هەنگاوەش بۆ رێگریكردنە لەساختەكاری و زیادكردنی شەفافیەت لەكۆكردنەوەی داهاتەكاندا. جەختیشیكردوەتەوە، ئامادەكارییە تەكنیكییەكان بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان بەرەو كۆتایی دەچن و بەمزوانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,601 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.