بەبڕیارێك زەوی دەدرێتە زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراوان

بینراوە: (28)

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان زەوی دەدرێتە زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان. ئاماژەشیكردوە، لەبڕیاری دابەشكردنی زەویدا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاربو تەنها فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەت 5 هەزارو 440 پارچە زەوی دەدرێتە كەسوكاری شەهیدانی سەنگەرو جینۆساید كراوان و 15 هەزارو 499 پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخاندەكرێت، بە مەرجێك پێشتر سودمەند نەبوبن لە وەرگرتنی زەوی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 1,667 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.