بڕیارە لەماوەی ساڵێكدا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواو بكرێت

بینراوە: (891)

كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بەردەوامەو تائێستاش بەڕێژەی زیاتر لە 20%ی كارەكانی تەواو كراون. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردوەتەوە، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە ‌- چەمچەماڵ یەكێكە پڕۆژە گەورەكانی حكومەتی هەرێم لەبواری ئاوی خواردنەوەدا كە بۆ چارەسەركردنی گرفتی لەمێژینەی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و قەزاو ناحیەو گوندەكانی سنورەكە جێبەجێ دەكرێت. لەوبارەیەوە ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندوە: كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە‌- چەمچەماڵ بەردەوامەو بەڕێژەی 20%ی كارەكانی تەواو كراون‌ بڕیاریشە لەماوەی ساڵێكدا تەواو بكرێت. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژەشیكردوە: بڕی تێچوی پڕۆژەكە 114 ملیار دینارە توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزارو 600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لەڕۆژێكدا هەیەو سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی رزگاری و ئاغجەلەرو دەیان گوندی ناوچەكە لە قۆناغی یەكەم لێی سودمەند دەبن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 2,707 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.